AM:10:00:28/02/2024
2956 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو بایە بەهێزەوە بەشێکی شەقامەکان بەستوویەتی و چاوەڕواندەکرێت لەمشەوەوە شەقامەکان زیاتر بیانبەستێت. دەشڵێت، بەشێوەیەکی کاتی رێگای هەواری شار- تونێلی پێشڕەو داخراوە.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتییان و شۆفێران له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م شه‌پۆله به‌فر و با به‌هێزه‌ی سنووری شاری سلێمانی گرتووه و بووه‌ته هۆی به‌ستنی هه‌ندێك شه‌قام و ڕێگه‌وبان، به‌تایبه‌ت دووسایدی هه‌واری شار به‌ره‌و تونێلی پێشڕه‌و به‌هۆی به‌فر و شه‌خته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ربه‌ستكراوه.
هاتوچۆی سلێمانی
داوا له‌هاوڵاتییان و شۆفێران ده‌كات به وریاییه‌وه ئه‌و شه‌قامانه به‌كاربهێنن
كه مه‌ترسی شه‌خته‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌ت شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود؛ به‌رده‌م
هۆتێل تایتانیك.
دەشڵێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت
له كاته‌كانی شه‌و به‌دواوه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه زۆرینه‌ی شه‌قامه‌كان
بیانبەستێت.
کەشناسی هەرێمیش
رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و رەشەبا و بەفر بارین لە سنووری پارێزگای
سلێمانی بەردەوام دەبێت.