سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە پشووەکانی بەهار و گۆڕانکاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی راگەیاند

PM:04:39:27/02/2024

54364 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەو قوتابخانانەی لە ١٣ـی ئەیلولەوە دەوامیان دەست پێکردووە ، لە ١١ـی ئازارەوە پشووی بەهارە تیایاندا دەست پێدەکات، بەڵام ئەو قوتابخانانەی کە درەنگ دەستیان کردووە بە دەوامکردن، بەردەوام دەبن لە خوێندن و پشوویان نابێت. دەشڵێت، "بەشێک لە پڕۆگرامی پۆلی ١٢ کەمکراوەتەوە و لە ٢٣ـی مانگی حوزەیران تاقیکردنەوەکانیان دەست پێدەکات".


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، پشووەکانی بەهارە بۆ ئەو قوتابخانانەی ١٣ـی ئەیلول خوێندن تیایاندا دەستی پێکردووە لە ١١ـی ئازارەوە دەست پێدەکات تا ٢٤ـی ئازار، بەڵام ئەو قوتابخانانەی درەنگ دەستیان بە خوێندن کردووە پشووی بەهارە نایان گرێتەوە.

لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ئاماژە بەوە کراوە، تاقیکردنەوەکان لە ٢٣ـی حوزەیران دەست پێدەکات و لە ١٧ـی تەمووز کۆتایی دێت، لە هەفتەیەکیشدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

باس لەوەش کراوە، خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی لە ١٧ـی ئاب دەست پێدەکات و لە ٤ـی ئەیلول کۆتایی دێت و تاقیکردنەوەکان رۆژ نا رۆژێک ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بەو قوتابخانانەی درەنگ دەستیان بە خوێندن کردووە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دەسەڵات دراوەتە پەروەردەی گشتیی ناوچەکانیان تاوەکوو رێکەوتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمیان دیاری بکەن.













گەلەری