سەردێڕ:

کۆبوونەوەى وەزیرى دارایی عێراق و لیژنەى دارایی پەرلەمان لەسەر مووچە و بودجە دەستى پێکرد

PM:12:10:26/02/2024

1624 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەى وەزیرى دارایی عێراق و لیژنەى دارایی پەرلەمان لەسەر مووچە و بودجە دەستى پێکرد و لە کۆبوونەوەکەشدا، باسى مووچەى هەرێم دەکرێت.


کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچە و بودجە دەستی پێکرد و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەیە.

 

پێشتریش، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، هەوڵ دەدەن مووچەی فەرمانبەران لە کێشە سیاسیەکان جیابکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دڵنیایی دەدەن لەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجی گشتی جیادەکەنەوە و دەیخەنە سەر خەرجی حاکیمە و بە نیشتیمانی دەکەن. وتیشی، "ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبێت ئەوا ڕێکاری نوێ دەگرنەبەر".

ئەمەش لە کاتێکدایە، شاندێکی عێراق شەوی ٢٤ـی شوبات بەمەبەستی وردبینی داهات و خەرجی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو گەیشتنە هەولێر و بۆماوەی هەفتەیەک دەمێننەوە.


 













گەلەری