وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شاری ئاڤدیڤکا بەتەواوی لەلایەن سوپای روسیاوە کۆنترۆڵ کراوە و هێزەکانی ئۆکرانیا لەکاتی کشانەوەیان لەو شارە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ سەربازییان لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا لە ئاڤدیڤکا بە تەواوی هەڵهاتن و پاشەکشەیان کردووە لە ئێستادا شاری ئاڤدیڤکا لەلایەن سوپای روسیاوە داگیر کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی ئاڤدیڤکا هێزەکانی ئۆکرانیا بەهۆی کشانەوەیان زیاتر
لە هەزار و ٥٠٠ سەربازیان لەدەستدا.
ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا رێکاری پێویست
دەگیرێتەبەر بۆ پاککردنەوەی هەمیشەیی شارەکە لە چەکدارانی ئۆکرانیا و رێگریکردن لەو
یەکانەی ئۆکرانی کە شارەکەیان بەجێهێشت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی دوو ساڵە جەنگی
نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و سەرۆکی روسیاش لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند،
ئەگەر ئەمریکا بوەستێت لە ناردنی هاوکاری سەرباز بۆ ئۆکرانیا کۆتایی بە جەنگەکەیان
لەگەڵ ئەو وڵاتە دەهێنن و سەرۆکی ئۆکرانیاش رایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی حەماس و
ئیسرائیلەوە، هاوکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وڵاتەکەی کەمی کردووە.