سەردێڕ:

تەکساس بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی بنکەی سەربازیی دروست دەکات

PM:11:53:17/02/2024

1468 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری ویلایەتی تەکساس رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی بنکەیەکی سەربازیی لە نزیک سنووری نێوان تەکساس و مەکسیک دروست دەکەن و بۆ هەمان مەبەستیش سنوورێکی کاتییان لە ناوچەی ئیگل پاس دروست کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، گرێگ ئابۆت پارێزگاری ویلایەتی تەکساس رایگەیاند، بنکەیەکی سەربازیی لە نزیک سنووری مەکسیک دروست دەکەن ئەوەش لەبەر هەوڵە فراوانەکانیان بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

ئاماژەی بەوەش کرد، بنکەکە ٨٠ دۆنم دەبێت و هەزار و ٨٠٠ سەرباز لەخۆ دەگرێت، هەروەها دەتوانرێت فراوانتر بکرێت بۆ دوو هەزار و ٣٠٠ سەرباز.

ئەوەشی خستە روو، دیوارێکی سنووری کاتییان لە ئیگل پاس کە دەکەوێتە نزیک سنووری نێوان تەکساس و مەکسیک دروست کردووە بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا بەهۆی بڕیارێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمریکاوە لەسەر لابردنی سنوورەکانی نێوان مەکسیک و تەکساس، ویلایەتی تەکساس نیازی سەربەخۆیی خۆی لە ئەمریکا راگەیاند، چونکە پێی وایە نابێت ئەو بەربەستانە لاببرێن بەهۆی ئەوەی ئەو بەربەستانە بۆ رێگری کردنن لە چونەژوورەوەی کۆچبەران بۆ ئەو ویلایەتە.













گەلەری