سەردێڕ:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پێشنیار دەکەین بانکە نوێکان بخرێنە لیستی سزاکانی گەنجینەی ئەمریکاوە

PM:09:22:14/02/2024

1416 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشنیاری ئەوە دەکەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بانکە نوێیەکانی عێراق بخاتە لیستی سزاکانەوە ئەگەر بانکی ناوەندی عێراق چارەسەر نەدۆزێتەوە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.


ئیخلاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند، پێشنیار دەکەن بانکە نوێیەکانی عێراق بخرێنە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە لە حاڵەکاتێکدا ئەگەر بانکی ناوەندی عێراق رێگە چارەیەک نەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بەهای دینار جارێکی دیکە بەرزبکاتەوە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

دەشڵێت،" ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسێکی گەنجینەی ئەمریکا کۆبوومەوە و پرسیارم لە هۆکاری سزادانی ٢٤ بانکی عێراقی لێکرد، ئەویش بۆی ڕوونکردمەوە کە زۆربەی بانکەکان بڕە پارەیەکی زۆریان بۆ ئێران هەناردە کردووە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا هیچ بانکێکی نوێ سزانەدراوە چونە سەرپێچی یاساکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایان نەکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کەس و کۆمپانیای عێراقیدا سەپاند بەتۆمەتی ئەوەی دۆلاری ئەمریکیان رەوانەی ئێران و هێزەچەکدارە لە یاسا دەرچووەکانەوە کردووە.













گەلەری