سەردێڕ:

بۆ یەکەم جار روسیا ٢٦ هەزار تۆن گەنمی رەوانەی تونس کرد

PM:06:53:14/02/2024

1248 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی چاودێری کشتوکاڵی روسیا رایانگەیاند، بۆ یەکەمجار روسیا ٢٦ هەزار تۆن گەنمی رەوانەی تونس کرد لە ڕێگەی دەریاوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتی چاودێری کشتوکاڵی روسیا رایگەیاند، بۆ یەکەم جار هەرێمی کالینینگراد لە روسیا ٢٦ هەزار تۆن گه نمی بۆ تونس ناردووە لە رێگەی دەریاوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای هەڵبژاردنی نموونەی گەنمەکە و دڵنیابوونەوەی لە کوالیتییەکەی رەوانە کراوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئامادەن هەموو جۆرە دانەوێڵەیەکی دیکە رەوانەی تونس بکەن و پێداویستییەکانی دانەوێڵەی ئەو وڵاتە پڕ بکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو سەرۆکی روسیا رایگەیاند، سەرەڕای سزاکانی رۆژئاوا کە لە وەڵامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئۆکرانیادا گیراونەتەبەر بەرامبەر بە هەناردەکردنی دانەوێڵەی روسیا هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ جیهان.

رێککەوتننامه‌ی رێڕەوی دانەوێڵە لە ٢٢ی ٧ی ٢٠٢٢دا لە ئەستەنبوڵ لە نێوان تورکیا، ئۆکرانیا، روسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرا. بە ئامانجی ئەوەی رێگە بە هەناردەکردنی دانەوێڵە بدەن لە رێگەی بەندەرەکانی ئۆکرانیا لەسەر دەریای ڕەش، بەڵام روسیا مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو ئەو رێکەوتننامەیەی هەڵپەسارد وەک سزادانی ئۆکرانیا، هەروەها سودمەندبوونی روسیا لە بازرگانی دانەوێڵەدا.













گەلەری