سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا پێشمەرگەیەک بریندار بوو

AM:10:38:13/02/2024

2844 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، شەوی رابردوو لەنزیک گوندی عەبابەیلێ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە تەقە لە پێشمەرگەیەک کراوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەکە بریندار بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا لەنزیک گوندی عەبایەیلێ پێشمەرگەیەک بریندار بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوو تۆمەتبارەکە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە و تەقەیان لە پێشمەرگەکە کردووە دواتر شوێنەکەیان جێهێشتووە و هەڵاتوون.

باس لەوەش کراوە، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە پێشمەرگەیە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی دەروازەی شارە لە پارێزگای هەڵەبجە.













گەلەری