سەردێڕ:

وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیەنرایە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە

AM:11:47:12/02/2024

1808 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەهۆی ئەوەی تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە لە ئێستادا لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە وەرگیراوە و ئەرکەکانی خۆی بە جێگرەکەی سپاردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە و لە ئێستادا لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشانە وەرگیراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆستن سەرجەم ئەرکەکانی بە کاسلین هیکسی جێگری سپاردووە.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ٢٢ـی مانگی کانوونی دووەمدا بەهۆی نەشتەرگەری شێرپەنجەی پڕۆستات تەندروستی تێکچوو، لەوبارەیەشەوە ١١ـی مانگی شوبات؛ پات رایدەر جێگیری لوید رایگەیاند، سوپا و کۆشکی سپی و کۆنگرێس ئاگادار کراونەتەوە لەوەی ئۆستن لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.

باسی لەوەش کرد، ئۆستن لەلایەن پاسەوانەکانییەوە بەمەبەستی پشکنین گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکی سەربازی نیشتمانی واڵتەر رید بەهۆی ئەوەی چەند نیشانەیەکی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پڕۆستاتی هەبووە.













گەلەری