سەردێڕ:

دوای دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ تاوانبارێک؛ سه‌رۆكی هه‌نگاریا دەستی لەکار کێشایەوە

PM:11:53:10/02/2024

3476 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، سه‌رۆكی هه‌نگاریا دوای دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ تاوانبارێک، داوای لێبوردنی کرد و دەستی لە کار کێشاوەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، دوای ئەوەی كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكی هه‌نگاریا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ پیاوێک دەرکرد کە تاوانباربوو بە دەستدرێژی کردنە سەر منداڵان، دواتر رووبەرووی ناڕەزای و فشارێکی زۆری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بوەوە و داوایانکرد دەستبەجێ دەست لە پۆستی سەرۆکی هەنگاریا بکێشێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆکی هەنگاریا باسی لەوە کردووە، هەڵەی کردووە و بۆ دواجار وه‌ك سه‌رۆكی هەنگاریا قسە دەکات و دواتر ده‌ست له‌ پۆستی سه‌رۆكی وڵاتەکە دەکێشێتەوە.

کاتالین نۆڤاک لە ساڵی ١٩٧٧ لەدایک بووە و یەکێکە لە سیاسەتمەدارەکانی هەنگاریا و دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٢ لە وڵاتەکەدا هەڵبژێردرا وەک سەرۆکی هەنگاریا دەستبەکار بوو. 

هاوکات، یەکەم ژن بوو کە پۆستی سەرۆکایەتی هەنگاریای بەدەستهێنا و وەک گەنجترین سەرۆکی هەنگاریا لە مێژووی وڵاتەکەدا ناسێندرا کە تەمەنی ٤٤ ساڵ بوو لەو کاتەدا.













گەلەری