PM:01:23:08/02/2024
1292 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گەشتوگوزاری دوبەی رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا ١٧ ملیۆن و ١٥٠ هەزار گەشتیار و سەردانیکەری نێودەوڵەتی سەردانی دوبەییان کردووە، بەوەش ژمارەی پێوانەیی ساڵی ٢٠١٩ـی تێپەڕاند کە ١٦ ملیۆن و ٧٣ هەزار گەشتیار لەو ساڵەدا سەردانیان کردبوو.
بەپێی ئاماری وەزارەتی گەشتوگوزاری دوبەی، کەرتی گەشتیاری لە دوبەی ئاستێکی بەرزی بەدەستهێناوە و پێگەی ئیماراتی بەهێزتر کردووە بەو پێیەی شاری دوبەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ دا زۆرترین گەشتیار و سەردانیکەرانی نێودەوڵەتی روویان تێکردووە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، بە کۆی گشتی ١٧ ملیۆن و ١٥٠ هەزار گەشتیاری نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا سەردانی
لە دوبەییان کردووە و ئەوەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی ١٩.٤٪ زیادی کردووە.
ئەوەش خراوەتە
روو، ژمارەی سەردانیکەرانی دوبەی ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاندووە کە لە ساڵی
٢٠١٩ دا بریتیبوو لە ١٦ ملیۆن و ٧٣ هەزار سەردانیکەر.
باس لەوەس کراوە،
گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری لە دوبەی بووەتە هۆی ئەوەی ئابووری ئیمارات لە ماوەی نۆ
مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا ٣.٣٪ گەشە بکات.