سەردێڕ:

ئاژانسەکان: لە دوو تەقینەوەدا لە پاکستان زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:02:56:07/02/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردووە، لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لەو وڵاتە زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٠ کەسی تریش بریندار بوون.


ئاماژەیان بەوەشکرد، تەقینەوەکان لە هەرێمی بەلوچستان ڕوویداوە، تەقینەوەی یەکەمیان نوسینگەی هەڵبژاردنی پارتێکی سیاسی وڵاتەکەی بە ئامانجگرتووە، دووەمیش لە بەردەم نوسینگەی مەولانا واسی ئەندامی رێکخراوی جەمیعەتی زانایانی ئیسلام بووە.

دوای رووداوەکەش، گۆهار ئیجاز وەزیری ناوخۆی پاکستان رایگەیاند، بەهۆی سەختی برینى هەندێک لە بریندارەکانەوە ئەگەری هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزتر بێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پاکستان بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەڕوات و وەزیری ناوخۆش دەڵێت ئەو هێرشانە بۆ ئاژاوە دروستکردن و رێگریکردنە لە خەڵک بۆ ئەوەی نەچن بۆ دەنگدان، وتیشی، ڕێگە نادەن ئەو پلانەیان سەربگرێت.













گەلەری