سەردێڕ:

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێکردەوە

AM:11:17:07/02/2024

2180 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێم خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایان و وانەبێژان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و پلەبەرزکردنەوە و بە هەمیشەییکردنیان بەردەوامە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جارێکی دیکە لە ئیدارەی گەرمیان گەرمیان فەرمانبەران و مامۆستایان و وانەبێژان دەستیانکردەوە بە خۆپیشاندان و لەبەرامبەر باڵەخانەی پەروەردەی گەرمیان گردبوونەتەوە.

هاوکات بەشێکیشیان دەڵێن، "هەڕەشەکانی وەزارەتی پەردوەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامکردن رامانناگرێت لە بەردەوامیدان بە خۆپیشاندان و داواکردنی مافەکانمان و تا کاتی وەرگرتنەوە مافەکانمان بەردەوامدەبین".

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە ٥٣ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و چارەنوسی مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردووشیان دیار نییە، بەو هۆیەشەوە، مامۆستایان لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان و کۆیە ماوەی نزیکی پێنج مانگە ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و باس لەوەدەکەن، "١٠ ساڵە قوربانی بە ماندوویەتی و گیرفانی خۆیان دەدەن و چیتر ناتوانن لەو دۆخەدا وانە بڵێنەوە."













گەلەری