كهشتییهكی بارههڵگری بەریتانیا له ئهنجامی هێرشی فڕۆكهیەکی بێفڕۆكهوان له كهناراوهكانی یهمهن کرایە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەڕیتانیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کەشتیەکی بەڕیتانی کە هەڵگری هێمایی بازرگانی بربادۆس بووە لەلایەن فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی گروپەچەکدارەکانی یەمەنەوە لە نزیک بەندەری حودەیدەی یەمەن کراوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کرد، کەشتییەکە دووچاری زیانیکی زۆر بووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووتەوە. دەشڵێت، "تەنها زیان بە بەشی دەرەوەی کەشتیەکە گەیشتبوو بۆیە بەردەوامبوو لە رێڕەوەکەی
و خۆی و بەردەوامی بە ئاراستەی گواستنەوەی بازرگانی خۆیدا لە دووری ١٠٥ کیلۆمەترەوە".
هاوکات شەوی رابردوو، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ
بەریتانیا بۆردوومانی زیاتر لە ٣٦ پێگەی گروپەچەکدارەکان کراوە لە خاکی یەمەن
و ئەمە دووەم هێرشە لەدوای هێرشەکەی شەوی
٢ـی شوبات بۆ سوریا و عێراق.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەردەوام کەشتیەکانی بەڕیتانی و ئەمریکا لە دەریای
سوور لەلایەن گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە دەکرێنە ئامانج، پێشتر سەرۆکی ئەمریکا جەختی
لەوە کردبووەەوە کە هێرشەکانیان لەگەڵ بەریتانیا دژ بە یەمەن درێژەی دەبێت ئەگەر
لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە دەریای سور بەردەوام بن.