سەردێڕ:

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لەناو خۆپیشاندەرانەوە: دەسەڵات بەرپرسە لە لەناوچوونی داهاتووی خوێندکاران

AM:11:33:05/02/2024

2060 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لەناو خۆپیشاندەرانەوە رایانگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر بەرپرسە لە لەناوچوونی داهاتووی سەدان هەزار خوێندکار و دەیان هەزار مامۆستا، چارەنووسی سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایانی خستووەتە مەترسییەوە. دەشڵێن، وەک نەوەی نوێ پشتگیریی داوای مامۆستایان دەکەن.


وەزیرە ئەحمەد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە ناو خۆپیشاندانەکانەوە رایگەیاند، "لە سایەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی پڕۆسەی پەروەردە لەناو مەترسییەکی گەورە و لەناوچووندایە."

لایخۆشییەوە، مژدە مەحمود پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ناو خۆپیشاندانەکانی رانیەوە رایگەیاند، شەرمە بۆ دەسەڵاتێک نەتوانێ مووچەی مووچەخۆرەکانی دابین بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، "عەیبە بەو هەموو داهاتەوە مامۆستا بۆ مووچە بێتە سەر شەقام."

ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە لە پێنج مانگ و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە و دانەمەزراندن؛ بەردەوامە. مامۆستایان سوورن لەسەر داواکارییەکانیان و تاوەکو ئێستاش حکومەتی کاربەڕێکەر بە هەنگاوێکی کرداری جددی رووبەڕووی ئەو دۆخە و چارەسەری دواکەوتنی پرۆسەی خوێندن نەبووەتەوە و وەڵامێکی جددی بۆ مامۆستایان نەبووە.













گەلەری