سەردێڕ:

جۆ بایدن: وه‌ڵامی ئێمە ده‌ستی پێکرد و به‌رده‌وام دەبێت

AM:01:27:03/02/2024

2808 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە وەڵامی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکا بە فرمانی ئەو هێرشەکانیان بۆ سەر بارەگای گروپەچەکدارەکان لە خاکی سوریا و عێراق دەستی پێکرد و بەردەوامیش دەبێت تا ئەو شوێن و کاتەی خۆیان دیاری دەکەن.وتیشی " کوشتنی هێزەکانمان باجێکی قورسی دەبێت و هیچ هەوڵێکیش بۆ دروست کردنی ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادەین".


ئەمڕۆ شەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق و سوریا بەفەرمانی راستەوخۆی ئەو ئەنجامدراوە و هێرشەکانیشیان بەردەوامی دەبێت لە بە ئامانج گرتنی گروپەچەکدارەکان.

باسی لەوەش کرد، وەڵامەکانیان بەردەوامی دەبێت لە هەر کات و شوێنێک کە بیانەوێت بەردەوامی پێدەدەن .دەشڵێت" ئامانجمان دروستکردنی ئاڵۆزی نییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لایەن و دەستەیەک کە بیەوێت زیان بە هێزەکانیان بگەیەنێت ئەوە دووچاری وەڵامدانەوە موشەکییەکانیان دەبنەوە و پێشێلکاریش بەرامبەر بە هیچ خاک و سنورێک ناکەن.وتیشی " هێرشەکانیان بەردەوامی دەبێت".

لای خۆشیەوە، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ٨٥ هێرشیان بۆ سەر گروپەچەکدارەکان لە خاکی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە.دەشڵێت" لەو هێرشانەدا ١٢٥ مووشەک بەکارهێنراون".

هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی چوار بۆردومانی فڕۆکەی نەناسراو بۆ سەر ناوچەکانی سنوری دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سوریا شەش ئەندامی گروپە چەکدارەکان گیانیان لەدەستداوە و چوار ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە رایگەیاند، بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بڕیاریانداوە بێدەنگ نەبن لە کوژرانی سێ سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن.

رۆژی ٢٨ـی مانگی رابردوو فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، بنکەیەکی ئەمریکی لەسەر سنووری نێوان ئوردن و سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژراون و چەند سەربازێکی دیکەیان بریندار بوون.

 













گەلەری