PM:09:59:02/02/2024
1052 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاوی کردەوە، بەهۆی کێشەی زەوی و زار گرژی و پێکدادان لە نێوان دوو خێڵ لە سودان روویداوە و بەهۆیەوە ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاوی کردەوە، لەنێوان دوو خێڵ لە ویلایەتی لەیکس و ویلایەتی واراپ لە سودان گرژی و پێکدادان لە ئەنجامی کێشەی زەوی و زارەوە دروست بووە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، بەهۆی گرژی و پێکدادانەکان ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ کەسی دیکەش بریندار
بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە پێکدادانی ناوخۆیی لە نێوان خێڵی
باکام لە ویلایەتی لەیکس و خێڵی لوانیانگ لە ویلایەتی واراپ روودەدات و گیانلەدەستدان
و برینداربوونی لێدەکەوێتەوە.