سەردێڕ:

کۆریای باکوور چەندین موشەکی ئاراستەی کەناراوەکانی کۆریای باشوور کرد

AM:09:36:02/02/2024

1276 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا رایگەیاند، کۆریای باکوور چەندین موشەکی بە ئاراستەی کەناراوەکانی کۆریای باشوور ئاراستە کردووە.


ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا رایگەیاند، بە مەبەستی دەرخستنی هێز کۆریای باکوور چەندین موشەکی لە جۆری کرووز بەرەو دەریای ڕۆژئاوای کۆریای باشوور ئاڕاستە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا ژمارەی ئەو موشەکانەی کە ئاراستەکراون نەزانراون.

هاوکات سەرۆک ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەیان هەستی بە مووشەکەکان کردووە، بەڵام تا ئێستا نازانن ژمارەیان چەندە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجی مانگی رابردوو، کۆریای باکوور ٢٠٠ موشەکی ئاراستەی دورگەکانی نزیک کۆریای باشوور کرد، بەو هۆیەشەوە دانیشتوانی ناوچەکە دەستیان بە چۆڵکردنی ماڵەکانیان کرد.

پێشتریش کۆریای باکوور رایگەیاندبوو، لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا پەرە بە تاقیکردنەوەی موشەکەکانیان دەکەن.













گەلەری