سەردێڕ:

کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد بۆ مۆبایلەکانی زیاد دەکات

PM:02:18:31/01/2024

1844 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان رایانگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمپانیای ئەپڵ گەورەترین گۆڕانکاری لە سیستمی (ئای ئۆ ئێس)ـی مۆبایلی ئایفۆن لە مێژووی کۆمپانیاکەیاندا بڵاودەکاتەوە. دەشڵێن، ''پێشبینی دەکەین کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد بۆ مۆبایلی ئایفۆن زیاد بکات لە وەشانی نوێدا''.


میدیا جیهانیەکان لە زاری شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیاوە بڵاویان کردەوە، پێشبینی ئەوە دەکەن کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێی (ئای ئۆ ئێس ١٨) رابگەیەنێت لە کۆنفرانسی گەشەپێدەراندا کە مانگی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێن، ''بە ئەگەری زۆرەوە کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد و چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ وەشانە نوێکەی زیاد دەکات و ئەوەش دەبێتە گەورەترین گۆڕانکاری لە مێژووی کۆمپانیاکەدا."

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو وەشانە نوێیەدا تایبەتمەندی (سیری) نوێ دەکرێتەوە و تێکەڵ بەزیرەکی دەستکرد دەکرێت.

هەرچەندە لەو بارەیەوە تا ئیستا کۆمپانیای ئەپڵ هیچ شتێکی فەرمی نەوتووە، بەڵام ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندووە، وەشانی نوێی ئایفۆن شتێکی جیاواز دەبێت کە لە مێژووی کۆمپانیاکەدا شتی وا نەکراوە. وتیشی، ''ئەو سیستمە نوێیە بەکارهێنەرانی ئایفۆن سەرسام دەکات."

لە ئێستادا نوێترین وەشانی ئایفۆن بریتییە لە (ئای ئۆ ئێسی ١٧،٣) کە لە ١٣ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو راگەیەندرا.













گەلەری