سەردێڕ:

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە بەڕازیل حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

AM:10:09:29/01/2024

1104 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی بەڕازیل بڵاویان کردەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە باشووری رۆژهەڵاتی بەڕازیل حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی بەڕازیل بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک کە حەوت سەرنشینی تێدا بوو لە ناوچەیەکی گوندنشینی ویلایەتی میناس گێرایس لە باشوری رۆژهەڵاتی بەڕازیل سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.

میدیاکان ئەوەیان راگەیاندووە، لەناو سەرنشینەکاندا گۆرانیبێژێکی بەرازیلی تێدایە بەناوی مارینا، کە تەمەنی ٢٦ ساڵە.
باس لەوەش کراوە، لە دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دەستی پێکردووە.
Falta de sinalização pode ter colaborado para acidente de Marília Mendonça - Jornal O Globo

Plane crash in Brazil kills sevenBrazilian singer Marília Mendonça dies in plane crash












گەلەری