سەردێڕ:

دەریای سور لە هێڵی بازرگانییەوە بۆ ململانێی گروپەچەکدارەکان و جیهان

AM:09:00:27/01/2024

1320 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی دەریایی بەریتانیا رایگەیاند، لە دەریای سور دووبارە کەشتیەکی لواندای ئەو وڵاتە لەلایەن گروپەچەکدارەکانەوە هێرشی موشەکی کراوەتە سەر و بەهۆیەوە کەشتیەکە زیانیکی زۆری بەرکەوتووە.دەشڵێت " لەگەڵ ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کۆتایی بە هێرشی گروپە چەکدارەکان دەهێنین".


ئەمڕۆ شەممە، ئامبری دەزگای ئاسایشی دەریایی بەریتانیا لە دەریای سور بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، جارێکی دیکە گروپەچەکدارەکانی یەمەن لەرێی موشەکێکەوە کەشتیەکی مارلین لواندا کەتایبەتە بە بازرگانی و نەوتی بەریتانیا کرایە ئامانج و بەهۆیەوە زیانیکی زۆر بەر کەشتییەکە کەوتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تادێت مەترسییەکان لەسەر رێڕەوی بازرگانی زیاتردەبێت بەهۆی هێرشەکانی ئەمشەویشەوە جوڵەی بازرگانی جیهانی هێواشتردەبێتەوە.دەشڵێت " بە هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا سەقامگیری بازرگانی بۆ هێڵی بازرگانی دەریای سور دەستەبەردەکەین و کۆتایش بە هێرشی گروپەچەکدارەکان دەهینین".

هاوکات بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا رایگەیاند، لەبەرەبەیاندا کاتژمێر٣:٢٠خولەک یەکەیەکی سەربازی گروپەچەکدارەکان کە ئامادەکاری دەکرا بۆ هێرشێکی تری موشەکی بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە رێی هێرشێکی موشەکیەوە کرایە ئامانج.

لەلایەکی تریشەوە لە چەند رۆژی رابردوودا دیپۆلۆماتکارێکی ئەوروپی بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی دەستیکردووە بە ناردنی هێزێکی دەریایی کە ماوەی چەند هەفتەیەک دەخایەنێت بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە هێرشی گروپەچەکدارەکانی یەمەن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا گروپەچەکدارەکانی یەمەن زیاتر لە ٢٦ جار هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا بە گومانی ئەوەی ئەو کەشتییانە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەبێت و بەهۆشیەوە نرخی نەوت و کرێی گواستنەوەی بازرگانی لە جیهاندا بەرێژەی ٤٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.













گەلەری