سەردێڕ:

ژاپۆن بووە پێنجەمین وڵاتی سەرکەوتوو لە نیشتنەوەی لەسەر مانگ

PM:09:13:26/01/2024

2092 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی گەڕانی ئاسمانیی ژاپۆن بڵاوی کردەوە، کەشتییەکی ئاسمانییان رەوانەی سەر مانگ کردووە و دوای ماوەیەک لە نیشتنەوەی لەسەر مانگ توانیویانە پەیوەندی بە کەشتییەکەوە بکەن، ئەمەش بۆ یەکەمین جارە ژاپۆن سەرکەوتووبێت لە نیشتنەوەی لەسەر مانگ.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی گەڕانی ئاسمانیی ژاپۆن بڵاوی کردەوە، کەشتییەکی ئاسمانییان لە جۆری "ئێس ئێل ئای ئێم " رەوانەی سەر مانگ کردووە و لەکاتی گەیشتنیدا لە دووری ٥٥ کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی خاڵی نیشتنەوەکەی کە پلانی بۆ دانرابوو نیشتووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کەشتییەکە لەکاتی نیشتنەوەیدا لەسەر رووی مانگ بە پێچەوانەوە نیشتووەتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەشتییەکە نەتوانێت وزەی کارەبا وەربگرێت.

ئەوەش خراوەتە روو، هەندێک لە سیستەمی کەشتییەکەیان کوژاندووەتەوە بۆ پاشەکەوتکردنی وزە.

کەشتی ئاسمانیی ژاپۆن لە رۆژی ١٩ـی کانوونی دووەم توانی لەسەر مانگ بنیشێتەوە دوای ماوەیەک پسپۆرانی ئەو وڵاتە توانیان پەیوەندی بە کەشتییەکەوە بکەن، بەمەش ژاپۆن بوو بە پێنجەم وڵات لە نیشتنەوەی لەسەر مانگ لە دوای ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت و چین و هیندستان.













گەلەری