سەردێڕ:

دوو بومەلەرزە بە هەمان گوڕ لە تورکیا و چین روویاندا

PM:05:42:25/01/2024

1548 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر ویلایەتی مەلاتیای لە باشووری تورکیا هەژاند، میدیاکانی چینیش دەڵێن، "زەمین لەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەمانی هەژاندووە."


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر ویلایەتی مەلاتیای لە باشووری ئەو وڵاتە هەژاندووە و تا ئێستاش زیانەکان نەزانراون.

هاوکات، میدیاکانی چین بڵاویان کردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی هەرێمی شینجیانگ ئویگور لە باکووری رۆژئاوای چین روویداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی شەممەی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ویلایەتی سیواسی ناوەڕاستی تورکیا روویدا.













گەلەری