سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی: لە ساڵی رابردوودا نزیکەی ٣٢ هەزار ئۆتۆمبێل تۆمارکراون

PM:06:26:23/01/2024

1048 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند ، لەماوەی یەک ساڵدا نزیکەی ٣٢ هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لەسلێمانی تۆمارکراون لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی رابردوودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە تۆمارکراوە.

ئەوەشی خستووتە روو، لەماوەی ساڵی رابردوودا ٣١ هەزار و ٩٧٧ ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانییەوە تۆمارکراون کە ٢٤ هەزار و ١٩ـەیان ئۆرۆمبێلی تایبەتن و چوار هەزار و ٨٨٨ـیان بارهەڵگر بوون.

باسی لەوەش کردووە، هەزار و ٢٤٤ ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و ٥٤٥ ئۆتۆمبێلی بیناسازی و ١٠٦ تاکسی و هەزار و ١٧٢ پاس و سێ ماتۆڕسکیل تۆمارکراون.













گەلەری