سەردێڕ:

هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشی نوێیان کردە سەر گروپە چەکدارەکانی یەمەن

PM:02:20:23/01/2024

1300 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا هێرشی نوێیان کردووەتەوە سەر گروپە چەکدارەکانی یەمەن، چەکدارانی یەمەنیش دەڵێن، کەشتیەکی ئیسرائیلیان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج.


ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا هیرشێکی نوێیان بۆسەر هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەنجامداوە.

لەلایەکی دیکەوە، گروپە چەکدارەکانی یەمەن ئاماژەیان بەوە کرد، کەشیتیەکی ئیسرائیلیان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج، دەشڵێن، "لەلایەن هێزە ئەمریکی و بەریتانیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر ."

ئەوەشیان خستووەتە روو، ئەو کەشتییانە دەکەنە ئامانج کە ئیسرائیل خاوەندارێتییان دەکات یان کەلوپەل بۆ ئیسرائیل دەگوازنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەردەوام کەشتییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی عەدەن لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی یەمەنەوە دەکرێنە ئامانج و سەرۆکی ئەمریکاش پێشتر رایگەیاندبوو، هێرشەکانیان لەگەڵ بەریتانیا دژ بە یەمەن درێژەی دەبێت ئەگەر لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە دەریای سور بەردەوام بن.













گەلەری