PM:01:10:22/01/2024
33136 جار خوێندراوەتەوە
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، سەرمایەدارێکی هیندی، لە ساتی یادکردنەوەی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیاکەیدا لە کرێنێکەوە کە بەرزییەکەی چوار مەتر و نیو بوو، کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
سانجای شاهـ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ڤیستێکس بووە بۆ بەرێوەبردن، ئەو سەرمایەدارە شاری فیلمیی رامۆجی لە حەیدەرئاباد بەکرێ گرتبوو بۆماوەی دوو رۆژ بۆ ئاهەنگ گێڕان و یادکردنەوەی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیاکەی، لە ساتی ئاهەنگەکەدا لە کرێنێکەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
کرێنەکە کە بۆ
رازاندنەوەی شوێنەکە بەکارهاتبوو و بەرزییەکەی چوار مەتر و نیو بووە، لەو کاتەی
سانجای لەسەر وەستاوە، یەکێک لە گوریسەکانی کرێنەکەی پێ هەڵواسراوە پچڕاوە و
سانجای و جێگرەکەی کەوتوونەتە خوارەوە. لە رووداوەکەشدا سانجای گیانی لەدەستداوە و
جێگرەکەی برینداربووە.
کۆمپانیای ڤیستێکس کۆمپانیایەکە
کە کار لەسەر گۆڕانکاری بەڕێوەبردنی مەیدانی ئەکات بۆ تەکنەلۆژیا
و کۆررسی راهێنانی براند و بەڕێوەبردن دەکاتەوە، کە چەندین کۆمپانیای جیهان تێیدا
بەشدارن و ٢٠ ئۆفیسی هەیە لە جیهاندا
و زیاتر لە دوو هەزار کارمەند کاری تێدا دەکات.