سەردێڕ:

ئەمریکا؛ بەهۆی زریانی بەفربارینەوە نزیکی ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:41:21/01/2024

1584 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی زریانی بەفربارینی سەختەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، ماوەی هەفتەیەکە بەفر بارینێکی سەخت و سەرما و سۆڵە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکای گرتووەتە و بەو هۆیەوە ٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ویلایەتی تێنسی ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ئۆریگۆنیش ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان بەهۆی کەوتنی دارێک بەسەریاندا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتە روو، چەندین حاڵەتی گیان لەدەستدانی دیکە لە ویلایەتی ئیلینۆی و پێنسیلڤانیا و میسیسیپی لەگەڵ واشنتۆن و نیویۆرک و چەند ویلایەتێکی دیکە تۆمارکراون.

باس لەوەش کراوە، زریانەکان لە کەناری رۆژئاوای ئۆریگۆن،بەردەوامە و تاوەکو ئێستا لە دۆخی نائاساییدایە و زیاتر لە ٤٥ هەزار ماڵ کارەبایان پچڕاوە.

هاوکات، شارەزایانی کەشناسی ئەمریکا رایانگەیاند، پێشبینی دەکەن شەپۆلی بەستەڵەک و گەردەلولی بەفر تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوامبێت.













گەلەری