سەردێڕ:

چین.. ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەک گیانلەدەستدانی ١٣ خوێندکاری لێکەوتەوە

PM:11:50:20/01/2024

1304 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی چین رایانگەیاند، بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەوە لە قوتابخانەیەکدا ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان خوێندکارن.


ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی چین بڵاویان کردەوە، لە پارێزگای 'هێنان' لە ناوەڕاستی چین لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە قوتابخانەیەک ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و زۆرینەیان خوێندکارن. دەشڵێن، "لە رووداوەکەدا کەسێک برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە ئامادە دەکەن.

هاوکات، هەرلەمڕۆدا تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی تایبەت بە دروستکردنی بەرهەمە کانزاییەکان لە پارێزگای جیانگسو لە رۆژهەڵاتی چین روویدا و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگی نیسانی ساڵی رابردوو لە شاری پەکین رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٩ کەس، بەپێی وتەی میدیاکانی ئەو وڵاتەش ئەو رووداوەیان بە یەکێک لە خراپترین کارەساتەکان ناوبرد کە لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەدا پایتەختی چینی گرتبێتەوە.













گەلەری