PM:11:20:20/01/2024
1328 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، دوای کاتژمێرێک توانیویانە ئەو شۆفێرە دەستگیربکەن کە لە بەردەم نەخۆشخانەی نەسری شاری کەرکوک کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی شێلاوە و هەڵهاتووە.
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێک کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوکی لەبەردەم نەخۆشخانەی نەسری شاری کەرکوک شێلا و بەبرینداری بەجێی هێشت.
ئاماژەی
بەوەش کرد، دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە توانیویانە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کارمەندەکەی شێلا و هەڵهات دەستگیربکەن.
ئەوەشی
خستە روو، ئەو شۆفێرە سەرپێچی ئەنجامداوە و کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ ویستوویەتی
لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات، بەڵام شۆفێرەکە کارمەندەکەی شێلاوە و بە برینداری جێی هێشتووە.
سۆران محەمەد - کەرکوک