سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو ناتۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدەدات

AM:09:47:19/01/2024

1688 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیەکی باڵای هاوپەیمانیەتی ناتۆ رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ناتۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازیی لە دوای جەنگی ساردەوە دەستپێدەکات. وتیشی، بڕیارە نزیکەی ٩٠ هەزار سەرباز بەشداری لە مانۆڕەکە بکەن و چەند مانگێک دەخایەنێت.


جەنەڕاڵ کریس کاڤۆلی، فەرماندەی باڵای هاوپەیمانییەتی ناتۆ ئاماژەی بەوەکرد، هەفتەی داهاتوو ناتۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازیی لە دوای جەنگی ساردەوە دەستپێدەکات کە چەند مانگێک دەخایەنێت.

باسی لەوەش کرد، مەشق و راهێنانەکان بۆ ئەوەیە توانای هێزەکانیان بزانرێت کە چۆن بەرگری لە هاوپەیمانەکانیان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، مانۆڕەکە بە بەشداری زیاتر لە ٥٠ کەشتی فڕۆکە هەڵگر و وێرانکەر و زیاتر لە ٨٠ فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبێت.

باسی لەوەش کرد، زیاتر لە هەزار و ١٠٠ زرێپۆش و ١٣٣ تانک و ٥٣٣ ئۆتۆمبێلی شەڕکەر بەشدار دەبن و بڕیارە تا کۆتایی مانگی پێنج بەردەوام بێت.













گەلەری