سەردێڕ:

نوێترین بڕیاری دادگاکان سەبارەت بە بەشداریکردنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژارنەکانی ئەمساڵ

AM:09:21:19/01/2024

2032 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ رایگەیاند، دادگای ویلایەتی واشنتۆن رەتیکردەوە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتی کۆمارییەکان دووربخاتەوە وەک ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی گشتی سەرۆکایەتی ئەمریکا.


ئەمڕۆ هەینی ستیڤن چۆنگ وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، ترەمپ هیچ کارێکی ئەنجامنەداوە پەیوەندی هەبێت بە شکاندنی یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی گشتی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا دادگای ویلایەتی واشنتۆن رەتیکردەوە ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرەتایی پارتی کۆماریەکان دووربخاتەوە.

دەشڵێت،'' ئەم بڕیارەی دادگای ویلایەتی واشنتۆن رەنگدانەوەی بڕیاری ١٢ دادگای فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و بەهەموو شێوەیەک کاری پێدەکرێت''.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دادگای باڵای ویلایەتی کۆلۆرادۆ بڕیاری دوورخستنەوەی ترەمپی لە ڕێوشوێنی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان دەرکردبوو.

بڕیارە لە ٥ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجامبدرێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش دوای نزیکەی ١٠ جار دادگایی کردن دەیەوێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.













گەلەری