سەردێڕ:

گەنجێکی کورد لە کاتی هاوسەرگیرییەکەی پۆلیس دەستگیری کرد و دیپۆرتی کردەوە

PM:11:39:16/01/2024

80952 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێکی کورد لە نەمسا، لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیری کرد و دیپۆرتی کردەوە.


ئەو گەنجە کوردە ناوی هەمزەیە و تەمەنی ٢٦ ساڵە و خەڵکی باکووری کوردستانە، لە کاتی هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ خۆشەویستە نەمساییەکەی بەناوی گەندولا کە تەمەنی ٤٠ ساڵە، بەهۆی ئەوەی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکە رەتکراوەتەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و دیپۆرت کرایەوە.

هاوکات، پارێزەرەکەی هەمزە ئاماژەی بەوە کردووە، دەستگیرکردنی هەمزە کارێکی نایاساییە، بەوپێیەی بەپێی یاسای وڵاتەکە نابێت هیچ کەسێک لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا دەستگیر بکرێت.

پارێزەکەی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی یاسای وڵاتەکە، هەر کەسێک هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڵاتییەکی نەمسادا ئەنجام بدات، ئەوا راستەوخۆ دەبێتە خاوەنی رەگەزنامەی ئەو وڵاتە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ١٠ رۆژ لەمەوبەر مافی پەنابەرێتی هەمزە لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەکەوە رەتکراوەتەوە، پۆلیسی وڵاتەکە نەیوسیتووە هەمزە لەرێگەی هاوسەرگیرییەوە ببێتە خاوەن رەگەزنامەی نەمسا، هەربۆیە لە کاتی هاوسەرگیریەکەیدا دەستگیریان کردووە.

پاش دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی نەمساوە، هەمزە رەوانەی دیپۆرت سەنتەری وڵاتەکە کراوە و لە کاتژمێر ٩:١٠ خولەکی ئەمشەو دیپۆرتی تورکیا کراوەتەوە.













گەلەری