سەردێڕ:

لە کۆڵۆمبیا بەهۆی بومەلەرزەوە زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:48:14/01/2024

1016 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، بەهۆی رۆچوونی خاکەوە لە ئەنجامی روودانی بومەلەرزەیەک لە رۆژئاوای کۆڵۆمبیا ٣٣ کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین ماڵیش خاپووربون. دەشڵێت، "بەشێکی زۆری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن."


ئەمڕۆ یەکشەممە، فرانسیا مارکیز جێگری سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، دڵگرانن بەو رووداوە کارەساتبارەی بەرۆکی ناوچەی چۆکۆی رۆژئاوای کۆڵۆمبیای گرت کە بەهۆیەوە ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی رۆچوونی شاخەوە بەشێکی زۆری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵبوون و زیاتر لە ١٠ کەسیش برینداربوون. دەشڵێت، " تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی تر کە لەژێڕ قوڕ و باڵەخانە رووخاوەکاندا ماون".

لەلایەکی تریشەوە گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی وڵاتی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ رزگارکردنی بریندارەکان و دەرهێنانەوەی تەرمەکان و هەر هاوکارییەک کە پێویست بکات بۆ چۆکۆ دابینی دەکەن.

ئەوەشی خستەروو، ئەمە یەکەم رووداوی کارەساتباری سروشتیە لە ناوچەکەدا کە لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکەوە روویداوە گوڕەکەی ٤.٥ پلەی رێختەر بووە لە قوڵایی شەش کیلۆمەتر.













گەلەری