سەردێڕ:

جارێکی دیکە ئاگری پێرس ئوسترالیای خستە باری نائاساییەوە

PM:03:32:13/01/2024

1368 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی رۆژئاوای ئوسترالیا رایگەیاند، لە بەشی رۆژئاوای ئەو وڵاتەدا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا ٤٠ ئاگرکەوتووەوە و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵنەکراوە. دەشڵێت، "داوامان کردووە دانیشتووانی ناوچەکە بە خێرایی ماڵەکانیان چۆڵبکەن کە ئەوەش دووەم ئاگرکەوتنەوەی پێرسە لە دوو مانگی رابردوودا."


ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسێکی کارگێری ناوچەی چیترینگ لە رۆژئاوای ئوسترالیا بە ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی راگەیاند، لە دووری ٧٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی چیترینگ زیاتر لە ٤٠ ئاگرکەوتووەتەوە کە بە ئاگری پێرس ناسراوە و بەهۆیەوە ناوچەکە لەبەردەم دۆخێکی هەستیاردایە.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوایان لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە کە ژمارەیان شەش هەزار کەسە بە خێرایی ناوچەکانیان جێبهێڵن و روولە ناوچەکانی تربکەن. دەشڵێت، "بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە پلەکانی گەرما بۆ ٤١ پلەی سلیزی بەرزبووەتەوە لەو ناوچەیەدا و تا ئێستاش ١٢٠ هێکرات زەوی سوتاوە".

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگر کوژێنەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان و تا ئێستا هیچ زیانیکی گیانی نەبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مۆرای وات وەزیری بەڕێوەبردنی فریاگوزاری ئوسترالیا رایگەیاندبوو، لە رۆژی ٢٥ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە هەمان ناوچەدا ئاگرێک کەوتەوە بە هەمان قەبارە کە بە ئاگرکەوتنەوەی پێرس ناسێندرا و بەهۆیەوە ٣٢ ئاگرکوژینەوە توشی هەناسەتەنگی بوون.













گەلەری