سەردێڕ:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا سێ هەزار دینار بەرزبووەوە

PM:12:06:12/01/2024

12656 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٣٤ دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و نرخەکەی بەرزبووەتەوە و لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی هەر مسقاڵێک سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، نرخی هەر گرامێک زێڕ بە ٦٥ دۆلار و ٤٢ سەنتە و نرخی هەر کیلۆگرامێکیش بە ٦٥ هەزار و ٤٢٣هەزار دۆلارە و بەراورد بە ڕۆژانی رابردوو نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

هاوکات، نرخی ئەو کانزا زەردە لە بازارەکانی هەرێمیشدا بە راوردبەرۆژانی رابردوو سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوەو تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخەکەی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

بەهۆی گرژییەکانی شەوی رابردووی یەمەن و هێرشکردنە سەر حوسییەکان لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

نرخی زێر لە بازڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٩ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٨ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦٨ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٨ هەزار دینار.

لیرەی عەیارە ٢١ بە ٤٤٧ هەزار دینار.













گەلەری