سەردێڕ:

بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کامانەن؟

PM:11:28:11/01/2024

5340 جار خوێندراوەتەوە

لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان بەردەوام لە گۆڕاندایە، هەندێک لە حکومەتەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا رێککەوتن دەکەن بەرامبەر لێخۆشبوون لە وەرگرتنی ڤیزا بە مەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتەکانیان.


ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوی کردووەتەوە، بە پشتبەستن بە داتاکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) دەرکەوتووە لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا هەندێک وڵات پێشەنگی خۆیان لە لیستی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان لەدەستداوە، لەکاتێکدا بەشێکیان لەڕووی ئەگەری گەشتکردنی هاوڵاتیانیان بەبێ ڤیزای پێشوەختە پلەیەکی بەرزتریان لە ریزبەندییەکەدا گرتووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەمساڵدا چوار وڵاتی ئەوروپی توانیان پلەی یەکەم لە پێوەرەکانی پاسپۆرتی بەهێز لەگەڵ ژاپۆن و سەنگافورە هاوبەش بکەن و لە ئێستادا دانیشتووانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە کۆی ٢٢٧ شوێن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا دەتوانن بچنە ١٩٤ شوێنی مەبەست، ئەمەش سێ هێندە زیاترە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣.

هاوکات، کۆریای باشوور، سوید و فینلاند بە دەستگەیشتن بە ١٩٣ شوێنی مەبەست یەک پلە بەرزبوونەوە بۆ پلەی دووەمی هاوبەش لە ریزبەندییەکەدا هاوکات نەمسا، دانیمارک، ئێرلەندا و هۆڵەندا پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە کە هاوڵاتیانیان دەتوانن بچنە ١٩٢ شوێنی مەبەست.

لە ئێستادا بەریتانیا بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لە پلەی چوارەمی هاوبەشدایە، کە دەستی بە ١٩١ شوێنی مەبەست دەگات، لەکاتێکدا ئەمریکا پلەی حەوتەمی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا هێشتووەتەوە بە بوونی ١٨٨شوێنی مەبەست. ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ساڵی ٢٠١٤ هەردوو وڵات (ئەمریکا و بەریتانیا) پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەیان گرتبوو.

ئیمارات خێراترین گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی بەراورد بە ساڵی ٢٠١٤، لە ئێستادا پلەی یازدەیەمی گرتووە و پاسپۆرتەکەی رێگە بە هاوڵاتیانی دەدات بەبێ ڤیزا بچنە ١٨٣ شوێنی مەبەست.

لە چین کە ئەمساڵ دوو پلە بەرزبووەوە و پلەی ٦٢ی بەدەستهێنا، هاوڵاتیانی وڵاتەکەی چێژ لە گەشتکردن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بۆ ٨٥ شوێنی مەبەست وەردەگرن، کە نزیکەی دوو هێندە زیاترە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٤.

پێنج شوێنی کۆتایی لیستەکە دوای ئەفغانستان بریتین لە سوریا (دەستگەیشتن بە ٢٩ وڵات)، عێراق (٣١)، پاکستان (٣٤)، یەمەن (٣٥)، سۆماڵ (٣٦) وڵات.













گەلەری