سەردێڕ:

لە ساڵی ٢٠٢٣دا کارەساتە سروشتییەکان زیاتر لە ٢٥٠ ملیار دۆلار زیانیان بە جیهان گەیاندووە

PM:11:13:10/01/2024

1132 جار خوێندراوەتەوە

میونشن کۆمپانیای بیمەکردنی ئەڵمانی رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٢٥٠ ملیار دۆلار زیان بەر ئەو وڵاتانە کەوتووە کە توشی زریان و کارەساتی سروشتی بوونەتەوە و ئەگەری زۆرە ئەو کارەساتانە لە ساڵانی داهاتوودا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە روو لە زیادبوون بکات.


کۆمپانیای گەورەی بیمەکردنی ئەڵمانی میونشن رایگەیاند، کارەساتی سروشتی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووەتە هۆی زیانەکانی ئابووری جیهانی کە بە نزیکەیی یەکسانە بە زیانەکانی ساڵی ٢٠٢٢.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە نزیکەی ٢٥٠ ملیار دۆلار زیان بەر ئەو وڵاتانە کەوتووە کە تووشی زریان و کارەساتی سروشتی بوونەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، بە بەهای نزیکەی ٦٦ ملیار دۆلار سەروەت و سامان لە ئەمریکای باکور لە ساڵی رابردوودا بەهۆی رەشەباوە لەناوچووە و لەو ژمارەیەش ٥٠ ملیار دۆلار بیمەکراوە و ئەوروپاش بەهۆی رەشەباوە ١٠ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە و لەو ژمارەیەش هەشت ملیار دۆلار بیمە کراوە.

باسی لەوەش کردووە، ئاماری زیانەکان بەهۆی رەشەباوە کە هەندێکجار بە مەترسی لاوەکی یان رووداوی بچووک ناودەبرێن، ئەگەری زۆرە لە ساڵانی داهاتوودا روو لە زیادبوون بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەهۆی کارەساتە سروشتییەکانەوە زیاتر لە ٧٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە تەنها لە بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا و سوریا زیاتر لە ٥٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلاریش زیان بەر ئەو ناوچانە کەوت.













گەلەری