سەردێڕ:

ئیکوادۆر؛ بەهۆی هەڵهاتنی تاوانبارێک لە زیندان باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیەندرا

PM:05:09:09/01/2024

2088 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئیکوادۆر رایگەیاند، پاش ئەوەی سەرۆکی کۆمەڵەی مادەهۆشبەرەکانی کارتێل لە زیندان هەڵات بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ باری نائاسایی لە وڵاتەکەیا راگەیاند. دەشڵێت " رۆژ بە رۆژ ئیکوادۆر لە بەردەم ئاڵۆزی زیاتردا دەبێت".


ئەمرۆ سێشەممە، دانیال نۆبۆا سەرۆکی ئیکوادۆر بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، خۆسێ ڤیلاماری کە سەرکردەیەکی بەناوبانگی باندی کارتڵی ماددە هۆشبەرەکان لە یەکێک لە زیندانەکانی شاری گوایاکڵ کە لەلایەن سێ هەزار پۆلیسەوە چاودێری دەکرا توانی هەڵبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی مەترسی گروپەچەکدارییەکانی ئەو مافیایەوە دەکرێت رۆژ بە رۆژ ناوچەکە بەرەو مەترسی و ئاڵۆزی زیاتر بچێت هەربۆیە بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ لە کاتژمێر ١١ـی شەو تا کاتژمێر ٥ـی بەرەبەیان قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت و باری نائاسایش وڵاتەکەدا رادەگەیەنرێت.

هاوکات، لای خۆشییەوە رۆبێرتۆ ئیزوریتا وتەبێژی حکومەتی ئیکوادۆر رایگەیاند، پاش ئەوەی هەواڵی هەڵاتنی خۆسێ بڵاوبوەوە لە شەش زیندانی وڵاتەکە زیندانییەکان چەندین ئەفسەر و پۆلیسیان دەستگیرکردووە و کۆنترۆڵی هەر شەش بەندینخانەکەیان کردووە. دەشڵێت " زیندانییەکان دەڵین لە ئەگەری نزیکبوونەوەی هەر هێزێکدا پۆلیسەکان دەکووژن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە کە لەلایەن دادگای نیشتمانی ئیکوادۆرەوە خۆسێ سزای ٣٤ ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا و لەو کاتەوەشەوە بەهۆی ئاڵۆزییەکانیەوە ٤٠٠ زیندانی و پۆلیس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری