سەردێڕ:

ژاپۆن.. ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر بەرزبووەوە

PM:01:36:09/01/2024

1160 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن رایگەیاند، ئاماری گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکەی رۆژی١ـی کانوونی دووەم بۆ ١٨٠ کەس بەرزبووەوە، بەڵام تواندراوە تەنها جەستەی ١٦٨ کەس لە ژێر باڵەخانەکاندا دەربهێننەوە. دەشڵێت، "٣٢٣ کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن."


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن بە ئاژانسی هەواڵی خینگهای ژاپۆنی راگەیاند، بەگوێرەی کۆتا ئامار کە لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە پێیان گەیشتووە تا ئێستابە هۆی بومەلەرزەکەوە١٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا پرۆسەی رزگارکرنی کەسە ونبووەکان و هەڵدانەوەی پاشماوەی باڵەخانەکان ئاڵۆزتر بووە بەهۆیەوە توانراوە جەستەی ١٦٨ کەس لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا دەربهێندرێتەوە و لە هەوڵیشدان بۆ دەرهینانەوەی ئەو ١٢ جەستەیەی تر.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستاش ٣٢٣ کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون و تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە هەڵدانەوەی پاشماوەی خانوو و باڵەخانە رووخاوەکان و گەڕان بە شوێن ونبووەکاندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کاتێک خەڵکی ژاپۆن پێیان خستە یەکەم رۆژی ساڵی نوێوە، لە پارێزگای ئیشاکاوا زەمین لەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا، بە جۆرێک لە روسیا و کۆریای باشور هەستی پێکرا، بەو هۆیەشەوە لە بەشێک لە شارەکان پرۆسەی ئاگادارکردنە و چۆڵکردن دەستیپێکرد لە ترسی دروستبوونی تسۆنامی، بەو پێیەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە ئاستی ئاو لە ناوچەکەدا بۆ ٨٠ سانتیمەتر بەرزبووەوە و چەندین پاشەلەرزەی دیکەی دروستکرد، کە یەک لە پاشلەرزەکان گوڕەکەی گەیشتە ٦.٥ پلە بە پێوەری رێختەر.













گەلەری