سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە هۆتێلێکی تەکساس روویدا و زیاتر لە ٢٠ کەس برینداربوون

AM:09:01:09/01/2024

2368 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری تەکساس رایگەیاند، نزیک کاتژمێر چواری سەر لە ئێوارەی دوێنێ بە کاتی ئەمریکا، لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە هۆتێل فۆرت رۆس ٢١ کەس برینداربوون. دەشڵێت، "تەقینەوەکە لە ئەنجامی لێچوونی غازەوە بووە."


گرێک ئابۆوت پارێزگاری تەکساس بە ئاژانسی هەواڵی سی بی ئێسی مەکسیسکی راگەیاند، رۆژی رابردوو کاتژمێر ٣:٢٨ خولەک بەهۆی لێچوونی غازەوە لە هۆتێل فۆرت رۆس تەقینەوەیەک لە بەشی چەپی هۆتێلەکە روویداوە و بەهۆیەوە ٢١ کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی تەقینەوەکە سێ کەس لە کارمەندانی چێشخانەکە و دوو کەسی دیکەش کە میوانی هۆتێلەکە بوون بە سەختی بریندارن و بەشێکی جەستەیان سووتاوە و لە ئێستاشدا بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی تەکساس.

باسی لەوەش کرد، بۆنی غازەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە شەقامەکانی چواردەوری هۆتێلەکەدا بڵاوبووەتەوە و لەلایەن تیمەکانی فریاگووزارییەوە داواکراوە کە بە خێرای شەقامەکە چۆڵبکەن.

لای خۆشییەوە مایۆر پارکەر، بەڕێوەبەری شارەوانی تەکساس رایگەیاند، لە نزیکەوە کاردەکەین بۆ پەرەپێدانی سیستمی سەلامەتی لە تەواوی هۆتێل و رێستۆرانتەکانی تری وڵاتەکە بەمەبەستی رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەودۆخە. دەشڵێت، "ئێمە وەک تەکساس بریندارین و دەبێت برینەکانمان سارێژبکەین و داواش لە هاونیشتمانیانم دەکەن دوعا بۆ بریندارەکان بکەن."

هاوکات کۆمپانیای نۆرسلاند ساندمان، کە خاوەنی هۆتێل فۆرت رۆسە رایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەین لە هۆکاری لێچوونی غازەکە. وتیشی، "رۆژی ٨ـی کانوونی دووەم کە دەستپێکی ساڵی نوێی تەکساسییەکانە بۆ ئێمە دەستپێکی رووداوێکی مێژووی دڵتەزێنبوو."
Possible gas explosion at downtown Fort Worth hotel injures 21: Officials - ABC News













گەلەری