سەردێڕ:

ژاپۆن.. ئاماری گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکەی یەکی ئەم مانگە بەرزبووەوە

PM:03:04:08/01/2024

1312 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن رایانگەیاند، ئاماری گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکەی یەکی مانگ بۆ ١٦١ کەس بەرزبووەوە و ١٠٣ کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.


بەگوێرەی ئامارێکی نوێ کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ژاپۆنەوە بڵاوکرایەوە ئاماری گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکەی ١ی ئەم مانگە، بۆ ١٦١ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستاش ١٠٣ کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون و تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە هەڵدانەوەی پاشماوەی خانوو و باڵەخانە رووخاوەکان و گەڕان بە شوێن ونبووەکاندا.

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئەوەشیان خستووەتە روو، بەهۆی بەفربارین و ناجێگیری کەشوهەوا پرۆسەی رزگارکرنی کەسە ونبووەکان و هەڵدانەوەی دارووپەردووەکان ئاڵۆزتر بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کاتێک خەڵکی ژاپۆن پێیان خستە یەکەم رۆژی ساڵی نوێوە، لە پارێزگای ئیشاکاوا زەمین لەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا، بە جۆرێک لە روسیا و کۆریای باشور هەستی پێکرا، بەو هۆیەشەوە لە بەشێک لە شارەکان پرۆسەی ئاگادارکردنە و چۆڵکردن دەستیپێکرد لە ترسی دروستبوونی تسۆنامی، بەو پێیەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە ئاستی ئاو لە ناوچەکەدا بۆ ٨٠ سانتیمەتر بەرزبووەوە و چەندین پاشەلەرزەی دیکەی دروستکرد، کە یەک لە پاشلەرزەکان گوڕەکەی گەیشتە ٦.٥ پلە بە پێوەری رێختەر.













گەلەری