سەردێڕ:

ئەمریکا؛ ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق دابەزیوە

PM:11:32:07/01/2024

4588 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق لە هەفتەی رابردوودا تێکڕا ٢٣٩ هەزار بەرمیل هەناردەی ئەو وڵاتە کراوە و بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو ١٤١ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.


ئەمرۆ یەکشەممە، ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا ئاستی هاوردەکردنی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرێژەی ٣٧ هەزار بەرمیل زیادیکردووە، بەڵام هاوردەکردنی نەوتی عێراق بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٢٣٩ هەزار بەرمیل.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو ئاستی هاوردەکردنی نەوت بەرێژەی ١٤١ هەزار بەرمیل کەمی کردووە لە هەفتەی رابردوودا بە تێکرا ئەمریکا پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە کردووە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

ئەوەشی خستەروو، هۆکارەکانی کەمکردنەوەی هاوردەکردنی نەوتی عێراق بەهۆی کەمبونەوەی خواستی ئەمریکاوە بووە بۆ هاوردەکردنی نەوتی عێراق بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەفتەی رابردووەوە. دەشڵێت " بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی عێراقیش هۆکارێکی تر بووە بۆ کەمبوونەوەی خواست".

ئەوەش لە کاتیکدایە ، بەرێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، ساڵی رابردوو تەنها لە ماوەی هەشت مانگدا نزیکەی ٨٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و بەرهەمەکانیان لە عێراقەوە هاوردەی وڵاتەکەیان کردووە.













گەلەری