سەردێڕ:

کۆریای باکور ٢٠٠ مووشەکی ئاڕاستەی دورگەکانی یۆنپیۆنگ کرد

AM:09:56:05/01/2024

2268 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە، کۆریای باکوور ٢٠٠ مووشەکی ئاراستەی دورگەکانی نزیک لە کۆریای باشوور کردووە، کۆریای باشوریش دەڵێت'' داوامان لە هاوڵاتیەکانمان کردووە ئەو ناوچانە چۆڵبکەن''.


ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەرەنسا بڵاویکردەوە، لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کۆریای باکوور ٢٠٠ موشەکی ئاراستەی دورگەکانی یۆنپیۆنگ کردووە لە کۆریای باشوور.

ئەوەشی خستووەتە روو، کۆریای باکوور بەمەبەستی تاقیکردنەوەی سەربازی موشەکەکانی ئاراستە کردووە و هیچ زیانێکی مادی و گیانی نەبووە.

هاوکات، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور رایگەیاند،داوایان لە دانیشتوانی ناوچەکە کردووە دوورگەکە چۆڵ بکەن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی روداوێکی لەو شێوەیەدا.

پێشتر کۆریای باکوور رایگەیاندبوو لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا تاقیکردنەوە موشەکیەکانیان پەرە پێدەدەن و بەردەوام دەبن.













گەلەری