سەردێڕ:

ئەندەنوسیا؛ دوو شەمەندەفەر خۆیان بەیەکدا کێشا

AM:09:31:05/01/2024

1368 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەندەنوسیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەوە لە دورگەی جاوا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی ئەندەنوسیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری نەفەرهەڵگرەوە لە رۆژئاوای دورگەی جاوا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٢٨ کەسیش بەسەختی برینداربوو، دەشڵێن'' بەهۆی رووداوەکەوە دەیان ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدا کێشاوە''.

ئەوەشیان خستووەتە روو، سەرجەم بریندارەکان بۆ پشکنینی باری تەندروستیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، یەک لە شەمەندەفەرەکان ٢٨٧ سەرنشینی هەڵگرتووە و ئەوەی دیکەش ١٩١ سەرنشین و سەرجەمیان لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاریەوە بەسەرکەوتووی لە شەمەندەفەرەکان هێنرانە دەرەوە .

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی ٢ـی مانگی ٦ـی ساڵی رابردوو لە ئەنجامی پێکدادانی سێ شەمەندەفەر لە هەرێمی ئۆدیشای رۆژهەڵاتی هیندستان زیاتر لە ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون و رووداوەکەش کاردانەوەی زۆری دروستکرد.













گەلەری