سەردێڕ:

سوید و فینلەندا ئاستێکی پێوانەییان لە دابەزینی پلەکانی گەرما تۆمار کرد

PM:09:11:04/01/2024

3260 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری باکوری زەوی؛ لە سوید و فینلەندا ئاستێکی پێوانەیی لە دابەزینی پلەکانی گەرما تۆمار کران کە دەیان ساڵە لەو وڵاتانەدا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.


بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە لە باکوری سوید ئاستێکی پێوانەیی لە دابەزینی پلەکانی گەرما لە شەوی ٤ـی کانونی دووەمی ئەمساڵ تۆمارکرا بەهۆی ئەوەی پلەکانی گەرما گەیشتە نزیکەی ٤٤ پلە ژێر سفری سەدی.

لەوبارەیەشەوە، سڤێرکار هێلیسترۆم زانای کەشناسی لە دەزگای کەشناسی سوید ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شەپۆلە چڕەی بەفربارین کە لە ئەنجامی شەپۆلە سەرماکەوە ناوچەکانی باکوری سویدی گرتووەتەوە؛ ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.

وتیشی، ژمارەیەک دانیشتوانی ناوچەکە لەنێو هەزار ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاکان گیریان خواردبوو هاوکات، بەهۆی هەوڵەکانی تیمەکانی فریاگوزاری ژمارەیەکی زۆریان رزگار کران.

هاوکات، لە ناوچە دوورەدەستەکانی باکوری رۆژئاوای فینلەندا پلەکانی گەرما گەیشتە ٤٢.٤ پلە ژێر سفری سەدی و ئەوەش نزمترین ئاستە کە لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا لە وڵاتەکە تۆمارکرابێت.

لای خۆشییەوە، میکا راتانین توێژەر لە پەیمانگای کەشناسی فینلەندا باسی لەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری هەیە شەپۆلەکە هۆکار بووبێت بۆ بەستنی کەنداوی نێوان کەناری رۆژئاوای فینلاند و بەشی باکووری کەناری رۆژهەڵاتی سوید لە ماوەیەکی زووتر لە کاتی ئاسایی خۆی. وتیشی، " لە ساڵی ٢٠١١ـەوە یەکەمجارە کەنداوەکە پێش کاتی ئاسایی خۆی بیبەستێت و ببێتە سەهۆڵ".

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەگەری هەیە کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر دابەزینی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا تا رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت و دوای ئەو وادەیە پلەکانی گەرما بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان.

An Arctic blast brings extreme cold to Scandinavia while deadly flooding hits western Europe - KTVZ

 

An Arctic blast brings extreme cold to Scandinavia while deadly flooding hits western Europe | News | wfft.com

 













گەلەری