سەردێڕ:

وێنە.. رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویدا؛ هەشت کەس بریندار بوون

PM:05:06:04/01/2024

15280 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا لەسەر رێگای چەمچەماڵ-سلێمانی روویداوە. تەندروستی چەمچەماڵیش دەڵێت، هەشت کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ پێنچشەممە، عومەر عەلی بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی چەمچەمال – سلێمانی روویداوە و لە ئەنجامدا چەند کەسێک بریندار بوون. 
هاوکات، چاوگێک لە تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وت لە رووداوەکەدا هەشت کەس بریندار بوون و سیانیان رەوانەی سلێمانی کراون. 

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوون لە هەرێمدا دادەنرێت و هەندێک جار کەمئەندامبوونی لێدەکەوێتەوە، هاتوچۆش داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریکراوی شەقام ببن و بەشێکی شۆفێرانیش باس لە خراپی رێگاو بانەکان دەکەن کە هاوکاری شۆفێر نییە لە کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخدا.
No description available.

No description available.












گەلەری