سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ ئەو شۆفێرانەی مامەڵەکانیان بەسەرچووە

PM:01:41:02/01/2024

1488 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری ئەو شۆفێر و هاوڵاتییانە دەکاتەوە کەوا بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە مامەڵەکانیان بەسەرچووە، تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانیان بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییان و شۆفێرانە دەکەنەوە کە بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە مامەڵەکانیان بەسەرچووە سەردانیان بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دوا مۆڵەت دەبێت بۆ راییکردنی ئەو مامەڵانەی بەسەرچوون. ئەوەشی خستە روو، هەر شۆفێرێک تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانیان نەکات ئەوا تووشی سزای دواکەوتن دەبێتەوە.













گەلەری