پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرش و پەلاماری گروپه له‌یاساده‌رچووه‌كان بۆسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شارەکەمان دەکەین."
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرش و پەلاماری گرووپه له‌یاساده‌رچووه‌كان بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شارەکەمان دەکەین و دووبارە داوا له حكومه‌تی عێراقی دەکەین رێكاری جددی بگرێته‌به‌ر بۆ دۆزینەوە و به سزاگەیاندنی پەلاماردەران."
داواش لە
حکومەتی عێراق دەکات، رێككه‌وتنی ئه‌منی جێبەجێبکەن بۆ چارەسەرکردنی ئه‌و بۆشاییه
ئه‌منییه‌ی کە لەنێوان حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "داواکارین لە هاوپه‌یمانانیش ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن
و چیتر رێگە بە هێرش و پەلاماری گرووپه له‌یاساده‌رچووه‌كان نەدرێت بۆسەر هەرێمی
کوردستان کە هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق ده‌كات."
ئەوەش لە
کاتێکدایە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
و هێزەکانی هاوپەیمانان و فڕۆکەکە لەلایەن سیستمی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنرا.