سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی لیستی مووچەی مانگی ١٠

PM:12:16:31/10/2024

57972 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی لیستی مووچەیان ناردووەتەوە بۆ هەرێم بۆ چاککردنی تا ئێستا لیستەکەیان بۆ نەنێردراوەتەوە. دەشڵێت، ئەگەر هەرێم زوو لیستەکە بنێرێتەوە دەست دەکەن بە پارەدارکردنی هەرێم.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەگەر هەرێم زوو لیستی مووچە بنێرێتەوە دەست دەکەن بە پارەدارکردنی هەرێم، بەڵام ئەگەر ناردنەوەی لیستەکە دوابخرێت بۆکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ـی عێراق پارەدارکردنەکە دوادەکەوێت.

باسی لەوەش کرد،هەرێم تا ئیستا بەشێک لە تێبینییەکانی لیستی مووچەی چاک نەکردووە و کێشە لە ژمارەکانی نێو لیستەکەدا هەیە و لیستەکە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو کێشەی تێدایە.

ئەوەشی خستە روو، بەغدا هەرێمی ئاگادار کردووەتەوە پێش مانگی ١٢ کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکەن، تاوەکو پاکتاوی دارایی بکەن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە کۆتایی مانگی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی ١٠ی گەیاندە وەزارەتی دارایی عێراق، بە گوێرەی لێدوانەکانی بەرپرسانی هەرێمیش بێت گرفتەکانی موچە هێشتا بە هەڵواسراوی ماونەتەوە. چاوگێکیش لە حکومەتی کاربەڕێکەر ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا لە لیستی مووچەی مانگی ١٠دا تێبینی هەیە و لیستەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ شاندەکەی هەرێم و پێی وتوون، تاوەکو چاکی نەکەن لێتان وەرناگرین.













گەلەری