PM:02:13:01/01/2024
4840 جار خوێندراوەتەوە
گۆڕانی ساڵەکان دەکرێت تەنها گۆڕانی بەروار نەبێت، بەڵکو دەکرێت هەر کەسێک بۆخۆی بیکاتە دەستپێکی چەند هەنگاوێکی نوێ و بەدەر لە هەموو رووداوەکانی چواردەوری؛ چەند پلانێکی تایبەت بە خۆی دابڕێژێت.
ماڵپەڕی تەلەگرافی بەریتانی چەند پلان و راهێنانێکی وەرزشی بڵاوکردووەتەوە بە ئامانجی ئەوەی لە یەکەم رۆژ و هەفتەی ساڵی نوێوە هەرکەسێک بەپێی توانا دەست پێبکات، بەوپێیەی جەستەیەکی تەندروست بۆ ژیانێک و تەمەنێکی باشتر و درێژتر راتدەکێشێت و لەو رێگایەوە لە ساڵی نوێدا دەتوانیت ئامانجی ئەوەت هەبێت بەرەو ١٠٠ ساڵی تەمەن هەنگاو بنێیت.
وەرزشکردن هاوکارێکی
باشە بۆ مانەوەی جەستە بە تەندروستی و بەهێزی، کە ئەوەش رێگایەکە بۆ بەردەوامبوونت
لە ساڵانی داهاتوودا، بەوپێیەی لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن و دەرکەوتنی نەخۆشیدا جەستە
بەرەو لاوازبوون و لە هەندێک کەسدا بەرەو پەککەوتن دەڕوات، بەڵام لە رێگای
وەرزشەوە دەتوانی یارمەتیدەری خۆت بیت نەکەویتە ئەو دۆخە.
ماڵپەڕی پەرەگراف پلانێکی یەک مانگی داناوە و لە سەرەتای
هەفتەدا پلانی وەرزشەکانی ئەو هەفتەیە بڵاودەکاتەوە تاوەکو مانگێک و دەڵێت، هەر یەک
لە راهێنانەکان، لە هەفتەیەکدا سێ جار دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت، کە هەر هەفتەیە و
کار لەسەر ئامانجێک دەکات لە بنیادنانی بنەمایەکی بەهێزەوە تاوەکو ماسولکە و
جەستەیەکی بەهێز و جوڵەی خێرا.
بۆ ئاگاداربوون لە راهێنانەکان و ئەنجامدانی جوڵەکان
دەتوانیت کلیک لێرە بکەیت
هـ.ئـ